سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حزبی حەل دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حزبی حەل دەكات

ئەمڕۆ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەمال كەربولی سەرۆكی حزبی حەل كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها جەخت لە پاڵپشتی كردنی حكوومەتی نوێی عێراق و خێراكردنی پڕۆسەی تەواوكردنی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا تەئكید لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا كرایەوە.

زۆرترین بینراو