سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەكات

زاری كرمانجی - ڕۆژی شەممە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەیەك دا بارودۆخی ئەمنی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ كرا و هەروەها جەخت لە سەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

زۆرترین بینراو