سەرۆك نێچیرڤان و مەزلووم كۆبانی لەتۆمارێكی نوێی كوردایەتی

فەخرەددین سرێشمەیی

ئەو كارەكتەرەی دەبێت بەكارێزما بە وشە و پیا هەڵگوتن پێناسە ناكرێ، بەڵكو مێژوو رابروو هەنگاو دەسكەوتەكان گەواهی دەر و سەلمێنەری دەركەوتنی كارێزماییەتن.
ئەوسەرۆكانەی لەبەرەی گەلن دۆستی مرۆڤایەتین لە پێناو ئاشتی و پێكەوە ژیان دەجەنگن، نەوەك هەر نەتەوەكەی خۆیان بەڵكو نەتەوەكانی تریش شانازیان پێوە دەكەن و دەڵێن ئێمە شەرەف و كەرامەتمان لەژێر سێبەری ئێوە پارێزراوە، ئێوە دەی پارێزن شایەنی شان و شەوكەتی ئێوەیە.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی پیاوی ڕۆژە سەختەكانەو یەكڕێزی گەلەكەی لەپێش بەرژەوەندییە شەخشییەكانی داناوە، بۆیە توانی لەگەڵ بەڕێز مەزلووم كۆبانی بگاتە لێك تێگەیشتنێك ئەو گرێ كوێرانە بكەنەوە كە ئاواتی هەموو كوردێكی بەشەڕف ونیشتمانپەروەر بوو.
بەشێكی هاتنی سوپای توركیا بە پیادە بۆ باشوور زەختێكە بۆ سەر پارتی و بەتایبەت شەخسی نێچێرڤان بارزانی نەك پەكەكە، نێچیرڤان بارزانی و مەزلووم كۆبانی توانییان تەڤدەم و ئەنەكەسە بگەیەننە رێككەوتن و هەلوێستی هاوبەش، چاوش ئۆغلۆ چەند رۆژ لەمەوپێش وتی ناهێلین ئەو رێككەوتنە سەربگرێ.
لەلایەكی تر بەڕێز سەرۆك بارزانی خەمی هەموو تاكێكی كوردی هەیە لەهەر كوچەیەكی ئەو جیهانە، بەڵگەشمان بۆ ئەوە ناردنی هێز بوو بۆ كۆبانێ و كوردی زیاتر لە هەرچوار پارچە زیاتر دڵخۆش كردو یەكڕیزی گەڕاندەوە نێو ماڵی كوردی، لەچوارچێوەی سەردانێكیدا بە چاودێری وردی ئەمریكا فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە، مەزلووم كۆبانی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆبۆتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان مەزلووم كۆبانی لە داواكارییەكانیدا بۆ یەكرێزی هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن ئەنەكەسێ و هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوای كوردستان وەڵام دراوەتەوە، لەو باریەوە رێكەوتنێكی گرنگ لەنێوان هەسەدەو پێشمەرگەی ڕۆژو ئەنەكەسێ و تەڤدەم دا كراوە، ئەمەش بەچاودێری سەركردەكانی باشوور بووە بەتایبەت بەڕێز سەرۆكی هەرێم.
ئەمە خەونی لەمێژینەی ئەژدادتانە، پشت بە پشت و نەوە دوای نەوە خەون بە لاوازی و دوو (كورد) دەبینن، لێ بەڵێن بێت تا ئەبەد ئەمە هەر خەون بێت و لە دەفتەری (خەوننامە)ی نەیاران ببێتە بكوژی ئێوەی خوێنمژ، خەبات و ماندوبوونی ئێمە و گیان لەدەستدانی هەزاران پێشمەرگە كە لە پێناوی كوردستان شەهید بوون، ئامانجمان رزگاری خاك و نیشتمان و ئازادی بیروڕا دەربڕین و پشتیوانی كردنی گەلەكەمان بووە، بۆیە ئێستا نەیارو دوژمنانی كورد و كوردستان، تووشی شۆك بوونە سەریان لێشێواوە بەرامبەر بە سیاسەتی راستو ڕەوانی ئەو دوو سەركردەیە، نازانن پەنا بۆ كام درۆ دەڵەسە ببەن، بیوەستێنن كە خەیاڵیان خاوە، دیارە بەڕێز سەرۆكی هەرێم و مەزلوم كۆبانی بەرەی گەڵیان هەڵبژاردووە دەرگای ئازادی رادەربڕینی بەڕووی هەموو چین و توێژێكی ناوكۆمەڵگە كردۆتەوە، دەرگای ئازادی ڕەها بۆ نووسەرو ڕۆژنامە نووسان واڵا كردووە، بۆیە پەنا بردن بۆ لەباردنی رێككەوتنەكەو یەكخستنی نێوماڵی كورد ئەوجۆرە رفتارانە بەنەمانی خۆیان كۆتای دێت، ئەو جۆرە كارانەش تەنها لە بەكرێگیراو قەڵەم فرۆشەكان دەوەشێتەوە دەبێ باش بزانن سەركەوتنی بەرەی گەڵ لەسەردەستی سەركردە گەنجەكانی كوردستان دەگات بەئامانج.
لەسۆنگەی هەست كردن بە بەرپرسیارییەتی لەسەردەمی كۆرونا هاوكارییەكانی بەڕێز سەرۆكی هەرێم و حكومەت بەردەوام بوو بۆ ڕۆژئاوا، سەرباری وەرگرتنی ئەو هەموو ئاوارە كوردانەی لە كەمپەكە نیشتەجێ بوون، بەڵام نەرمی نواندنی بەرپرسانی ڕۆژئاوای كوردستانیش جێی دەستخۆشییە، ئەگەرنا دەتوانم بڵێم جارێكی تر ڕوح بەبەر كوردایەتی هاتەوە بە سەركردایەتی هەردوو سەركردە.

زۆرترین بینراو