سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بە ئاسانی داناندرێت

سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بە ئاسانی داناندرێت

زاری كرمانجی- هەولێر: بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە زاری كرمانجی گووت " بارودۆخی عێراق زۆر ئاڵۆز بووە، دیاریش نییە چارەنووسی عێراق چی بەسەر دێت، گرنگ ئەوەیە وەك هەرێمی كوردستان هەموو حزبە سیاسییەكان یەك دەنگ و یەكڕیز بین، ئەگەر لە هەرێمی كوردستان ناكۆكیشمان هەبێت، بەڵام نەیانگوازینەوە بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی لە كاتی هەمواركردنەوەی دەستوور و یاسای هەڵبژاردن مافەكانمان زیاد بكەین".
بلند ئیسماعیل، گووتیشی" داواكاری خۆپیشاندەران زۆر ڕەوان، پارتی پشتگیری لە داواكاری خۆپیشاندەران دەكات، بەڵام هەندێك كەس كەوتنە ناو خۆپیشاندەرانەوە، لەناو دەزگا ئەمنییەكانیش تەقە لە خۆپیشاندەران كرا، بۆیە خۆپیشاندەرەكان بە ئاقارێكی دیكەدا بردران، ئێستا زۆربەی كوتلە و حزبە سیاسییەكان كەوتوونەتە ناو خۆپیشاندەران و خۆیان دەكەنە خاوەنی ئەو خۆپیشاندەرانە، بۆیە ئایندەی خۆپیشاندەرانیش دیار نیە".

بیروڕا

زۆرترین بینراو