سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بە بێ رازی بوونی كورد سەركەوتوو نابێت

سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بە بێ رازی بوونی كورد سەركەوتوو نابێت

رەمەزان هەرنی – بەغدا : دوای ئەنجامدانی گرژی و خۆپیشاندانەكان لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق بەهۆی نەبوونی پرۆژەی خزمەتگوزاری و رێژەی بێكاری دوای نزیكەی یەك مانگ لە خۆپیشاندان عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیران نامەی دەست لەكاركیشانەوەی خۆی پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد و بە زۆرینەی دەنگ دەست لە كاركێشانەوەكەی پەسەند كرا لەو كاتەوە تائێستا عێراق بێ سەرۆكوەزیرانە. پەرلەمانتارێكی كوردیش لە بەغدا ئاماژە بەوە دەكات، هیچ سەرۆك وەزیرێك لە عێراق بێ رازی بوونی كورد سەركەوتوو نابێت.
دیار تەیب, ئەندامی فراكسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زاری كرمانجی گوت :" هەرێمی كوردستان قەوارەی دەستووری خۆی هەیە, حكوومەتی ئێستا كار بۆ ئەوە دەكات هەرێمێكی بەهێز هەبێت لەرووی ئابووری و دارایی و ئیدارییەوە، بۆیە گۆڕینی سەرۆكوەزیران لە عێراق كاریگەری لەسەر كوردستانیش دەبێت, نەمانی كەسێكی وەكو عادل عەبدولمەهدی لە عێراق زیانی بۆ كوردستان و عێراق دەبێت, تا سەرۆك وەزیرێكی نوێ بۆ عێراق دیاری دەكرێت، زیانێكی زۆر بە عێراق دەكەوێت، هەرێمی كوردستان ستراتیژیەتی خۆی هەیە بۆ كاركردن لەگەڵ هەر حكوومەتێك هەندێك مافی سەرەكی هەن، كە داكۆكی لەسەر دەكەین لەسەر بنەمای دەستوور وەك بابەتی دادپەروەری و دابەشكردنی سەروەت و سامان و رێككەوتن لەسەر بابەتی دەسەڵات لەگەل میكانیزمێك بۆ جێبەجێ كردنی ماددەی 140, بۆیە هەر كەسێك سەرۆك وەزیران بێت لە عێراق كورد هەمان داواكاری و مەرجی هەیە، سەرۆكوەزیرانی داهاتووش بێ رازیبوونی كورد سەركەوتوو نابێت, بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق هەمیشە بیر لەوە بكاتەوە كە دەبێت پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەبێت.
دیار، ئەوەشی خستەڕوو:" پێویستە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا سەرۆكوەزیرانی نوێ لە عێراق دەستنیشان بكرێت، تا ئێستا ئەو بابەتە یەكلا نەبۆتەوە, لەناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق تا ئێستا یەكلایی نەبۆتەوە كێ دەبێتە سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق بەهۆی ئەوەی رێككەوتن لەسەر هیچ كەسێك نەكراوە، لە ئێستادا سوننە وەك بینەر سەیری بارودۆخی عێراق و ئەو كێشانەی هەن دەكەن و خۆ تێكەلی كێشەكان ناكەن".

 

 

 

زۆرترین بینراو