سەرۆك و جێگرو ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عیراق دەستیان لەكاركێشایەوە

سەرۆك و جێگرو ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عیراق دەستیان لەكاركێشایەوە

زاری كرمانجی- هەولێر: هەینی رابردوو دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی یەك بەدوای یەك یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەست لەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵی خۆیان بە نووسراوێكی فەرمی راگەیاند.
میدیاكانی عێراق وەك فورات نیوزو سۆمەریەو ماڵپەڕی تۆپی پێی عێراقی هەواڵی فەرمی دەست لەكار كێشانەوەی بەكۆمەڵی سەرۆك و جێگرەكان و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عێراقیان بڵاوكردەوە، یەكێتییەكە دوای ئەوەی بە ساختەكردن لە هەڵبژاردەنەكانی پێشوو سكاڵای یاساییان لە لای عەدنان درجال لەسەر تۆمار كرا, بەڵگەكان پێشكەش بە فیفا كران، ئەوانیش دەست لەكاركێشانەوەیان راگەیاندو لە نووسراوێكی فەرمی ئاماژەیان كرد كە بۆ بەرژەوەندی تۆپی پێی عێراق و لەسەر داواكاری شەقامی وەرزشی ئەو بڕیارەمان دا.
جێی ئاماژەیە چاوەڕێ دەكرێ بە هەڵبژاردنێكی تازە بۆ داهاتوو (عەدنان درجال, ئەحمەد رازی, نەشئەت ئەكرەم, یوسن مەحموود)و چەند ئەستێرەیەكی دیكەی پێشووی عێراق شوێنی ئەوان بگرنەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو