
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تیرۆرکردنی زانا ئێرانییەکە دەکات
زاری كرمانجی - سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بەهۆی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە.
لە رێگەی تویتێکەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 30-11-2020) رایگەیاندووە "تیرۆركردنی زانای ئێرانی موحسین فهخریزاده كه له هێرشێكی چهكداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین. پرسه و سهرهخۆشیمان ئاراستهی سهركردایهتی و گهلی كۆماری ئیسلامیی ئێران و خانهوادهی خوالێخۆشبوو دهكهین".