سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا دەکات

زاری كرمانجی - مەسرور بارزانی رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق كرد و لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێسپانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی ئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و هاندانی وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەتیش ئاماژەی بەوەدا؛ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات و، ئاسانکاری پێویست پێشکەشی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکات.

بیروڕا

زۆرترین بینراو