سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەکات 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەکات 

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەهدی ڕەشید حەمەدانی ، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی 
بابەتی تاووتوێکردنی ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیجییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا . 
لە دیدارەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان کرا،  کە چەند مانگێکە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ، هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردراوە.

زۆرترین بینراو