سەرۆکی حکومەت بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

سەرۆکی حکومەت بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی خەرجی گشتییەکان دەرکرد و لەمەودا ھیچ وەزارەتێک ناتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی داھاتەکانی خۆیان بەکار بھێنن.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بریاریدا لەمەودوا دەسەڵاتی گشت خەرجییەکانی مووچە، نەسریەی گشتیی فەرمانگەکان، ئیشکگری، کرێی مانگانە، پێشینەکان، خواردن و پاککردنەوە، چاپکردن، ھێلی ئینتەرنێت، کڕینی درەمان، گشت خەرجییەکانی حکومەت، دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھیچ وەزیرێک دەسەڵاتی سەرفکردنی نییە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیری دارایی.

بەپێی بریارەکەی مەسرور بارزانی ئەو وەزارەتانەی کە داھاتی خۆشیان ھەیە، لەمەودوا ناتوانن داھاتەکەیان وەکو پێشووتر بەکاربھێنن بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ھیچ وەزارەتێکیش بۆی نییە داوای رێژەی لە (١٠% بۆ ١٥%) لە داھاتەکانی خۆی لە وەزارەتی دارایی بکات، بەمەبەستی بەکارھێنانەوە.

زۆرترین بینراو