سەرۆکی حکوومەت: ھەوڵمانداوە ئابووریی کوردستان بکەینە ھەمەچەشن

سەرۆکی حکوومەت: ھەوڵمانداوە ئابووریی کوردستان بکەینە ھەمەچەشن

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەبەرھێنەران و سەرمایەداران دەستی پێکرد، لە کۆبوونەوەکەشدا، مەسروور بارزانی، رایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تایبەت دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨/١/٢٠٢٠ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەبەرھێنەر و سەرمایەدار و بەڵێندەران کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت تێیدا ئامادەبوو، رایگەیاند، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم ھەوڵماندا ئابووری ھەرێمی کوردستان ھەمەجۆر بکەین و تەنھا پشت بە نەوت و گاز نەبەستین، بەڵکو لە سەرجەم کەرتە جیاوازەکان وەبەرھێنان بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان سوودی لێوەربگرن.

سەرۆکی حکوومەت، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ھەر لە سەرەتاوە ھەوڵمانداوە ئابووریی کوردستان بکەینە ئابوورییەکی ھەمەچەشن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کارنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ئابووری لە ھەرێمی کوردستان بکرێت.

بابەتى پەیوەندیدار سیاسەت

زۆرترین بینراو