سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرەنسا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرەنسا دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، سەردانی پاریس دەکات.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، رۆژی چوارشەممە 10ی تەمووزی 2019 لە کۆشکی ئەلیزێ، نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبنەوە.

لە راگەیندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، دۆخی ناوچەکە و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکەن".

فەرەنسا یەکەم وڵاتی باڵادەستی جیهان بوو، لە دوای گەمارۆکانی سەر هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوایکرد کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەشێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.

 

زۆرترین بینراو