سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد

زاری كرمانجی - لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، شەڕی دژی تیررۆر و ئەرکی هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشیان تاوتوێ کرد و بیروڕایان دەربارەی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی داهاتووی عێراق و دوایین هەنگاوەکانی گفتوگۆی هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گۆڕییەوە.

سەرۆک نێچێرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیری و هاوکارییەکانی ئەڵمانیای لە بواری سەربازی و مرۆییدا دووپات کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی و کاریگەریی ئەو هاوکارییانە لە ڕۆژانی سەختی شەڕی داعشدا کرد، هەروەها تیشکی خستە سەر هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و پێشوازیکردنی لە ژمارەیەکی زۆری ڕزگاربووانی ئێزدیی دەستی داعش بۆ وەرگرتنی چارەسەری لە ئەڵمانیا، ھاوکات دەربارەی دۆخی عێراقیش، چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی بە کلیلی سەقامگیریی عێراق لە قەڵەم دا.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتگیری و هاوکاریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، ستایشی ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە شکاندنی داعش و حەواندنەوەی خەڵکی ئاوارە لە پێکهاتەکانی عێراق و پەنابەرانی سووریا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ بردەوان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو