سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز عوسمان ئه‌لغانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی ئه‌منیی عێراق و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و جموجووڵه‌كانی داعش، چالاكیی داعش له‌سه‌ر سنووری ‌نێوان عێراق و سووریا و گرنگیی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و سنووره‌، دۆخی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان تاوتوێ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، داكۆكی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و بره‌ودان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدرال و هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانیان له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌، كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ئه‌رێنیی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

زۆرترین بینراو