سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی عێراق کۆبوونەوە

سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی عێراق کۆبوونەوە

زاری كرمانجی - پیرمام : سەرۆك بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە جومعە عناد سەعدوون، وەزیری بەرگریی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 25-6-2025) وەزیری بەرگریی عێراق سڵاوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و، كورتەیەكی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەڕەشەی داعش لە پارێزگاكانی ناوەندی عێراق خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.

لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ وەزیری بەرگریی عێراق خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

زۆرترین بینراو