سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی 6ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لە بارەگای خۆی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە بەڕێز تولێر ماتیۆ باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا کرد.

لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق و پەیوەندییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەکانی داعش و گرفت و کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و مەسەلەی کۆچبەر و ئاوارەکان.

شایانی باسە بەڕێز باڵیۆزی ئەمەریکا ڕۆڵی ئیجابی سەرۆک بارزانی لەو مەسەلانە و لە ڕووی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند.

زۆرترین بینراو