سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، سەرۆک وەزیرانی عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیران وکابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست و گوتی: ئومێدەوارین هەرچی زووتر بە کردەوە دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری هەموو کێشە هەڵواسراوەکان بکرێت و بەیەکەوە هاوکاربین بۆ ئەوەی تواناکانمان بخەینە ئاراستەیەک کە بە سوود و قازانجی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت بە گشتی و خزمەتێکی شایستەی هاووڵاتیان بکرێت.

زۆرترین بینراو