سەعید مستەفا هەركی: پاسەوانی بەرپرسان رێكدەخرێنەوە

سەعید مستەفا هەركی: پاسەوانی بەرپرسان رێكدەخرێنەوە

رەمەزان هەرنی – هەولێر : لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەی چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتار لە شەقامدا زۆرترین دەنگدانەوە لەسەر پاسەوانی بەرپرسەكان دروستبوو كە گوایە پاسەوانی زۆریان هەیە و بندیوارن و دەوام ناكەن، پەرلەمانتارێكیش ئاماژە بەوە دەكات، پاسەوانی بەرپرسان رێكدەخرێنەوە.
سەعید مستەفا هەركی, ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد و جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە زاری كرمانی گوت:" پرۆژە یاسای چاكسازی كە بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەندكرا دیار نەكراوە كە هەر بەرپرسێك چەند پاسەوانی دەبێت, بەڵام لە پرۆژە یاساكە ئاماژە بەوە كراوە كە هەموو هێزەكانی پاسەوانی رێكدەخرێنەوە و دەكەونە سەر وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان, بۆیە لەو كاتەدا دیار دەكرێن كە هەر بەرپرسێكی سیاسی و حكوومی چەند پاسەوانی دەبێت و ئەو یەكە پاسەوانیانەی ئێستا هەن نامێنن تەواوی هێزەكانی پاسەوانی رێكدەخرێنەوە، وەزیر شەش پاسەوانی دەبێت و ئەندامی پەرلەمان سێ پاسەوان, بەڵام ئەگەر هەیە رێنمایی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆ دەربچێت و كار بە بریارە نوێیەكە بكرێت لە بارەی پاسەوانەكانەوە، ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی بندیوار هەن لە هەرێمی كوردستان.
هەركی، ئەوەشی خستەروو:" ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دا كە وەزیر شەش پاسەوانی هەبێت خودی وەزیر ناتوانێت پاسەوانی زیاتری هەبێت, ئەگەر رایگەیاند كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتە سیاسییەكان هەشت پاسەوانی هەبێت ناتوانن پاسەوانی زیاتریان هەبێت, هەندێك بەرپرس هەبووە ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی بۆ خۆی نووسیوە زۆربەیان بندیوار بوونە و دەوامیان نەكردووە".

زۆرترین بینراو