سەعید مەموزینی :لەترسی گرووپە چەكدارەكان و داعش ئاوارەكان ناگەڕێنەوە

سەعید مەموزینی :لەترسی گرووپە چەكدارەكان و داعش ئاوارەكان ناگەڕێنەوە

رەمەزانی هەرنی – مووسڵ : تا ئێستا ئاوارەكان بەهۆی نەبوونی هیچ گرەنتییەك لە رووی ئەمنییەوە نەیانتوانیوە بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، لە لایەكی ترەوە مەترسی گرووپە چەكدارەكان و سەرهەڵدانەوەی داعش بەشێكی تری هۆكارەكانن.
سەعید مەموزینی, كارگێری لقی 14 ی پارتی دیموكرانی كوردستان لە مووسڵ بە زاری كرمانجی راگەیاند" رەوشی ئەمنی پێش ئێستاش لە مووسڵ باش نەبوو بەتایبەت لە دەشتی مووسڵ و سنووری ماددەی 140، چەكدارانی تیرۆیستی داعش لە مووسڵ بوونیان هەیە، لەبەر هەندێك كردەوەی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی تیرۆریستانی داعش كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن, هۆكاری سەرەكی ئاڵوزییەكانی مووسڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بارودۆخی ناوچەكە ئارام نییە".
سەعید، گووتیشی:" هەبوونی داعش لە مووسڵ مەترسی نییە لەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەبەر ئەوەی پێشمەرگە بەهێزە و شارەزاییەكی باشی دەست كەوتووە لە جوولەكانی داعش, ئێستا سەنگەرەكانی پێشمەرگە زۆر توكمەن و بەردەوام لە ئامادەباشی دان".
مەموزینی، ئەوەشی گووت:" تائێستا مووسڵ ئاوەدان نەكراوەتەوە, بەڵام هەندێك هاووڵاتی كە گەڕاونەتەوە لەسەر ئەركی خۆیان ماڵەكانیان نۆژەن كردۆتەوە، رێژەیەكی زۆر كەم هاووڵاتی سنووری دەشتی مووسڵ و ناو سەنتەری شار گەڕاونەتەوە و ئەوانی دیكە هەر لە ئاوارەییدا دەژین، ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوەی سنووری دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان دەژین باروگوزەرانیان زۆر خراپە".

بیروڕا

زۆرترین بینراو