سەنا بەرزەنجی ئەمساڵ دەیتەقێنێتەوە

سەنا بەرزەنجی ئەمساڵ دەیتەقێنێتەوە

 

ئا/ هۆژین شەوكەت

 ئەگەرچی تا ئێستا ڕووخساری بەتەواوی دەرنەكەوتووە، هەوادارێكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ناوەندی هونەری پەیدا كردووە و تەنها بە گیتار و دەنگەكەی توانیویەتی لە ژوورەكەیدا هەوادارێكی زۆر كۆبكاتەوە‌.

خاتوو سەنا بەرزنجی گۆرانیبێژی تازەپێگەیشتوو، ئامادەكاری بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبومی گۆرانی دە‌كات كە بڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵ بڵاوی بكاتەوە.

سەنا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشكرای كردووە كە ئەلبومەكەی لە 12-12-2019‌ بە ناوی (ڕاز) بڵاو دەكاتەوە.

لەهەمانكاتدا ئامادەكاری بۆ كلیپی یەكێك لە گۆرانییەكانی ناو ئەلبومەكەی دەكات و ئاماژەی بەوە داوە كە ڤیدیۆ كلیپەكەی رۆژی 9ی ئۆكتۆبەر كاتژمێر 9ی شەو بڵاو دەبێتەوە.

وەك لە ڤیدیۆكەشدا دیارە، سەنا گۆرانی (بیستوومە)ی خۆی كلیپ دەكات‌و لەم كلیپەشیدا رۆخساری بەدەرناكەوێت.

سەنا بەهۆی ئەوەی دەنگێكی خۆشی هەیە، ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردووە، تا ئێستا وێنە و شێوەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‌و كەنالەكانی راگەیاندن دەرنەخستووە، پێشتر تەنیا گۆرانییەكانی بەشێوەی دەنگ لە یوتیووب و تێلیگرامی تایبەتی خۆی بڵاو دەكرایەوە.

سەنا جگە لەمە گۆرانییەكی دیكە لەناو ئەلبومەكەی هەیە بە ناوی (من ئەو كچەم) كە باس لە سەرەتای دەست پێكردنی كاری هونەری دەكات و تێكستی گورانییەكە لەلایەن باوكییەوە بۆی نووسراوە و باس لە ژیانی ئەو دەكات كە چۆن وەك كچێك لە ژوورێكدا و بە گیتارەكەی دەستی پێكردووەو بەم رۆژە گەیشتووە .

 لە ئێستاشدا بووە بە یەكێك لە قووتابییەكانی گۆرانی بێژ نەڤید زەردی و زۆربەی كارەكانی بۆ دەكات و یارمەتیدەرێكی زۆر باشی ئەوە.

بە پێ ئەو ووتەكانی نەڤید زەردی كە بە ڤیدۆ لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە، ئەوەی خستەروو كە" جوانترین ئاوازەكان كە بۆ خۆمم دروست كردبوو لەم ئەلبوومە هەمووی پێشكەش بە تۆ كرد، بەڵام بەراستی شایانی ئەوەیت" ئەو زیاتر گووتی " گۆرانی من ئەو كچەم رووداوێكی زۆر خەتەرە بۆ مێژووی هونەری كوردی".

بیروڕا

زۆرترین بینراو