سەنتەری تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە سۆران كرایەوە

سەنتەری تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە سۆران كرایەوە

زاری كرمانجی-سۆران: دوای دابین كردنی پزیشك و كارمەند و پێداویستی تەندروستی، سەنتەری تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناو كۆنترۆڵ كردنی نەخۆشییە گوازراوەكان لە سۆران دەستی بەكار كرد.
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " رۆژی 12-9-2020 بە بەشداری قائیمقامی قەزای سۆران و ژمارەیەك كەسایەتی و نوێنەری دام و دەزگا حكومییەكانی سۆران و بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری تەندروستی سۆران و پزیشكان و كارمەندنی تەندروستی سۆران، سەنتەری تایبەت بە چارەسەری كۆرۆنا لەشاری سۆران كرایەوە ".
گووتیشی " سەنتەری ناوبراو لە بینایەی تەندروستی سۆران كراوەتەوەو لە چەندین بەشی گرنگ پێكهاتووە و زۆربەی چارەسەرییە پێویستییەكان بە تووش بووانی كۆرۆنا پێشكەش دەكات.

بیروڕا

زۆرترین بینراو