سەنتەری ددان دەكرێتەوە

سەنتەری ددان دەكرێتەوە

شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند" ئەو كاتەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەردانی ئیدارەی سۆرانی كرد، لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بڕیارندا بە كردنەوەی سەنتەری ددان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، هەروەها بڕیارەكەیان جێبەجێ كرد بەڵام هەندێك وردەكاری ماون، سەنتەرەكەش پێویستی بە پزیشك و ستاف و ئامێرەكان هەیە، ئەو ئامێرانەی كە هەن كەمن چونكە سەنتەرەكە بەیانیان و ئێواران لە خزمەت هاووڵاتییان دەبێت، ئەمەش كاری بنكە تەندروستییەكان ئاسانتر دەكات.
گووتیشی" هەموو پلان و بەرنامەكانیش بەپێی پێویست لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەبێت.