سەنتەری رۆشنبیری دیانا و ڕێكخراوی خێروتا یادی رۆژی زمانی دایك  بەرز راده‌گرن

سەنتەری رۆشنبیری دیانا و ڕێكخراوی خێروتا یادی رۆژی زمانی دایك بەرز راده‌گرن

زاری كرمانجی-دیانا
م. ئیڤان جانێ‌، بەرپرسی سەنتەری رۆشنبیری دیانا، رایگەیاند " لە ساڵڕۆژی جیهانی زمانی دایك 21ی شوباتی 2021، سەنتەری رۆشنبیری دیانا بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی خێروتا بۆ مافەكانی مرۆڤ، چاڵاكییەكمان بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ئاشووربای سریانی بنەڕەتی لە ناحیەی دیانا لەسنووری قەزای سۆران سازكرد".
ئاماژەشی بەوەدا " سەرەتای چاڵاكییەكە بریتی بوو لەخستنە ڕووی پوختەیێك لەبارەی زمانی دایك لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە مامۆستا (صبری حسقێل), دواتر بەشێك لە قوتابییان چەند سروود و گۆرانیێكی تایبەت بەزمانیان پێشكەش كرد".
 لە كۆتاشدا كارتی تایبەت بە ئەلف و بێ زمانی ئاشووری بەسەر گشت قوتابییان دابەشكرا.

زۆرترین بینراو