سەنتەری پشكنینی ڤایروسی كۆرۆنا كۆڤید ١٩ لەقەزای سۆران كرایەوە

سەنتەری پشكنینی ڤایروسی كۆرۆنا كۆڤید ١٩ لەقەزای سۆران كرایەوە

زاری كرمانجی-سۆران: لە رێوڕسمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگای هەولێر و سەرۆكی زانكۆی سۆران و قائیمقام و بەرپرسانی ئیداری سۆران و بەڕێوەبەرو كارمەندانی تەندروستی سەنتەری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران كرایەوە.
مینا تەها بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " مەبەست لە كردنەوەی سەنتەرەكه‌ بۆ پشكنینی تاقیگە‌یی نە‌خۆشییە‌ گوازراوە‌كانە، بە‌ تایبە‌ت بۆ رێگە‌گرتن لە‌ تە‌شە‌نە‌ كردن و چاودێری و كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی تە‌‌ندروستی لە‌ سۆران و دە‌وروبە‌ری، كە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بە‌ هاوكاری زانكۆی سۆران، هەستاون بە كردنەوەی ئەم سەنتەرە كە تایبە‌تە بە‌ دە‌‌ستنیشانكردنی ڤایروسی كۆرۆنا كۆڤید ١٩ لەدەڤەری سۆران.

زۆرترین بینراو