سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كۆنفڕانس ئەنجام دەدات

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كۆنفڕانس ئەنجام دەدات

زاری كرمانجی-هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرجەم لقەكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیكا، ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی چوارەمین كۆنفڕانسی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكرێت.
ئیسماعیل ئیبڕاهیم، سكرتێری نووسینگەی سۆرانی سەندیكانی رۆژنامەنووسانی كوردستان، رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 16-11-2019 لەشاری هەولێر، بە ئاماد بوونی نەقیب و جێگری و ئەندامانی ئەنجوومەن و لیژنەكان و لق و نووسنگەكان كۆنفرانسەكە دەستی پێ كرد و گفتووگۆ لەبارەی كارە گرنگەكانی سەندیكا بەردەوامە".
ئاماژەشی بەوەدا " لەكاتی ئامادەكاری بۆ كۆنگرە، گفتووگۆكان زیاتر لەبارەی باشتركردنی دۆخی رۆژنامەوانی و راگەیاندنكاران بووە، تا بگەینە چەندین خاڵی هاوبەش بۆ ئامادەكاری لە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو.

بیروڕا

زۆرترین بینراو