سەوری عیسمەت: بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام بەدواداچوون دەكەین

سەوری عیسمەت: بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام بەدواداچوون دەكەین

زاری كرمانجی- سۆران: ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە دیمانەیەكدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی دیاركرد " وەك ئەنجوومەن چاودێری و بەدواداچوون بۆ پرۆژەكان دەكەین، بەتایبەتی ئەو پرۆژانەی وەك پێویست كاریان لەسەر ناكرێت، وێنەیەك وەردەگرین و لە پارێزگادا بەدواداچوونی بۆ دەكەین، بۆ نموونە لەو چەند مانگەدا چەند پرۆژەیەكی سنووری سۆران لە پارێزگار ماونەتەوە لە رێگەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی ئەنجوومەنەوە بەدواداچوونمان بۆ كردووە".
لە بارەی بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆرانیش سەوری عیسمەت گووتی " بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەین، پێنج ساڵ پێش ئێستا بابەتێكی لەو شێوەیە پێشنیار كرا، كە سۆران وەكو شوێنەكانی دیكە ببێتە ئیدارەیەكی سەربەخۆ، بەڵام ئەگەر ئێمە تەماشای ناوەڕۆكی یاساكە بكەین، بەپێی یاسای ژمارە 3ی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هیچ شتێك لەناو ئەنجوومەن بەناوی ئیدارەی سەربەخۆ نییە، تەنیە یەك شت هەیە ئەویش شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە بۆ خوارەوە كە ئەوە یەك لە پێشنیارەكانی ئێمە بووە، لامەركەزیەت دروست بێت، دەسەڵات شۆڕبێتەوە لە وەزارەتەكانەوە بۆ پارێزگا، لەوێش بۆ قایمقام و ناحیەكان، دەسەڵاتی ئەوانە زیاتر بن".

بیروڕا

زۆرترین بینراو