سەیران هیوای ئەڤینی بڵاوكردەوە

سەیران هیوای ئەڤینی بڵاوكردەوە

ئا/ هۆژین شەوكەت
سەیران عوسمان خانمە گۆرانیبێژی كورد نوێترین كلیپی خۆی بەناوی "هیوای ئەڤین" لە یوتیوبی كەناڵی كوردماكس موزیك بڵاوكردەوە، تا ئێستا‌ نزیكەی چوار هەزار بینەری هەبووە.
ئەم بەرهەمەی سەیران تێكستەكەی لەلایەن سیراجەدین نووسراوە، ئاوازەكەی لەڵایەن مامۆستا مەزهەری خالقی دانراوە، كاری موزیكی نوێی لەلایەن سمكۆ فەیزی بۆی كراوە، دەرهێنانی كلیپەكەش لەلایەن ناسر حەیدەری كراوە.
سەیران عوسمان خەڵكی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، ئێستا‌ دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە، زیاتر لە 10 ساڵە لە باشووری كوردستان دەژیت، سەرەتا بە كاری پێشكەشكاری لە چەند كەناڵێكەوە دەستی پێ كرد، دواتر بە گوتنی چەند گۆرانییەكی فۆلكلۆر دەستی بە كاری هونەری كرد، نزیكەی دوو ساڵە هاتووهتە ناو بواری هونەری گۆرانی گووتنەوە و چوار بەرهەمی هەیە.

 

زۆرترین بینراو