شاباز زەمانی تۆ گۆڕاوی بڵاوكردەوە

شاباز زەمانی تۆ گۆڕاوی بڵاوكردەوە

ئا/ هۆژین شەوكەت
شاباز زەمانی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد دوای ماوەیەكی زۆری چاوەڕوانی هەوادارانی لە پێگەی تایبەتی كەناڵی كوردماكس موزیك كلیپێكی نوێی بەناوی "تۆ گۆڕاوی" بڵاو كردەوە كە یەكێكە لە تراكەكانی ناو ئەلبوومی "چەتر".
نوێترین كلیپی شاباز زەمانی بەناوی "تۆ گۆڕاوی" لە تێكست و ئاوازی خۆیەتی‌، میكس و ماسترینگی لەلایەن سیامەك فەقێزادە بۆ ئەنجام دراوە.
"ئەم بەرهەمەی شاباز یەكێكە لە گۆرانییەكانی ناو ئەلبوومی "چەتر" كە بڕیارە لە جەژنی قوربان بڵاوی بكاتەوە، لەلایەن شاڵاو مولەر كاری دەرهێنان بۆ كلیپەكە ئەنجام دراوە.
شاباز ساڵی 1990 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە‌،‌ ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە، خاوەنی چەند بەرهەمێكی هونەرییە، خاوەن چەندین بەرهەمی جوانە و هەوادارێكی زۆری هەیە، هەوادرانی لەبەر جوانییەكەی بە جوانترین هونەرمەند ناوی دەبەن، جگە لەم بەرهەمانەی گۆرانیی "مەینەت"ی بۆ درامایەكی دۆبلاژكراوی توركی گوتووە.

زۆرترین بینراو