شاخەوانانی پاكستانی گەشتێكی شاخەوانیان لە بارزان ئەنجامدا

شاخەوانانی پاكستانی گەشتێكی شاخەوانیان لە بارزان ئەنجامدا

سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی و ژینگە پارێزی، گەشتێكی شاخەوانی بۆ ژمارەیەك گروپ و شاخەوانانی ئایەن و نەتەوە جیاوازەكان بۆ دەڤەری بارزان رێكخست. ئەنوەر دۆڵەمەری، سەرۆكی سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی و ژینگە پارێزی، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لەبەردەوامی گەشتە شاخەوانییەكانماندا، گەشتێكی شاخەوانیمان بە میواندار و بەشداری گروپی شنروێ‌ لە هەڵبجەی شەهید و ژمارەیەك لە شاخەوانانی مەسیحی و عەڕەب و پاكستانی و مهاجیر و گەرمیانی و سلێمانی، بۆ ناوچە ی شیران و گوندی زورگفان و گە لی داڵاش ئە شكەوتی شانەدەر، لەدەڤەری بارزان سازكرد". گووتیشی " لەم گەشتەدا شاخەوانانی بەشداربووی گەشتەكەمان سەرسام بوون، بە سروشتی دەڤەری مێرگەسۆر، بەتایبەتیش شاخەوانانی پاكستانی هیوایان خواست لەداهاتوشدا گەشتی شاخەوانی بۆ ناوچەكە سازبكەن و بە دیمەنە جوان و سەرەنج راكێشەكانی دەڤەرەكە شادببنەوە.

زۆرترین بینراو