شاخەوانانی گرووپی سەركێشی لە چوار وەرزدا گەیشتنە سەرچیایی هەڵگورد

شاخەوانانی گرووپی سەركێشی لە چوار وەرزدا گەیشتنە سەرچیایی هەڵگورد


زاری كرمانجی-چۆمان: چەند ئەندامێكی گرووپی سەركێشی لە چوار وەرزدا، گەشتێكی شاخەوانیان بۆ سەر لوتكە چیای هەڵگورد سازكرد.
ئیدریس هەركی، سەرپەرشتیاری (گرووپی سەركێشی لە چوار وەرزدا (A4S) رایگەیاند "دوێنی شەممە 18-5-2019 گەشتێكی شاخەوانیمان بۆ ناو سروشت و چیا سەرگەشەكانی دەڤەری باڵەكایەتی ئەنجامدا، دواتریش سەركەوتین بەسەر لوتكە چیای هەڵگورد، كە بەرزترین لوتكە چیایی كوردستان و عێراقە، ئەگەرچی سەركەوتن بۆسەر ئەم لوتكە چیایە سەختە، بەڵام شاخەوانانی گروپەكەمان زۆر ژیرو لیهات و توانیان وەك هەمیشە بەربەسەكان ببڕن و بگەینە سەر لوتكە".
ئاماژەشی بەوەدا "لەسەرەتاوە ژمارەمان حەوت كەس بووین، واتە شەش شاخەوانی گروپەكەمان، لەگەڵ میوانێكمان كە خەڵكی شاری موسڵ بوو، بەڵام ئەم میوانەمان بەهۆی بەفرو سەختی شوێنەكە نەیویست سەركەوێت، بۆیە یەكێك لە ئەندامانی گروپەكەمان لەلای بەجێهێشت و ئێمە 3 پیاو دوو ئافرەت لەگەشتە شاخەوانیەكە بەردەوام بووین تا سەركەوتین".
ئەوەشی ئاشكرا كرد "بەهۆی ناشارەزایان و سەرماسۆڵە ئەم دووكەسەی كە بەجێمابوون دابڕان و رێگەیان ون كردبوو، بەمەش كەمێك باری تەندروستیان تێكچوو بوو، بەڵام خۆشبەختانە دوای ئەوەی پەیوەندیمان بە بەرگری شارستانی كرد، توانیان ئەم دوو كەسە بدۆزنەوەو بیانهێنەوە.

زۆرترین بینراو