شاخەوانێک لە چیای هەڵگورد دەکەوێتەوە خوارەوە

شاخەوانێک لە چیای هەڵگورد دەکەوێتەوە خوارەوە

ئەو شاخەوانەی كە لە چیانی هەڵگورد كەوتبووە خوارەوە بە فرۆكە گەینرایە نەخۆشخانەی رۆژئاوای شاری هەولێر و ئێستا لەژێر چاودێری دایە.

عەمید عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران راایگەیاند، ئاگادارکراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی هەڵدێران ،کەدوێنێ تیمێکی شاخەوانی کە ژمارەییان نزیکەی 130 شاخەوان بوو هاتوونەتە سنوری چۆمان بەمەبەستی سەرکەوتنیان بەسەر لوتکەی چیایی هەڵگورد بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵدێڕانی کەسێکی لێکەوتەوە بەناوی عمر حمە صالح کە دانیشتووی پارێزگای سلێمانیە بۆیە دەست بەجێ دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمکی تایبەت لە بەرگری شارستانی چۆمان چوون بۆ شوێنی ڕووداوەكە دواجار بە هۆی سەختی شکان و برینەکانیەوە داوای فڕۆکەی بۆ کراوەو بۆ ئەوەی هەرچی زووە بگەینرێت بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی پارێزگای هەولێر، کەسێکی تریش لە هەمان تیم دووچاری هیلاکی و خراپی باری تەندرووستی ببوو کە ئەویش ئێیستا رزگارکرا لە لایەن بنکەی بەرگری شارستانی چومان و هێنایانە خوارەوە.

زۆرترین بینراو