شارای شین هونەر دەباتە ناو كەمپی ئاوارەكان

شارای شین هونەر دەباتە ناو كەمپی ئاوارەكان

دیدار: پشتیوان كەریم_هەولێر

شارا بابان, خانمە شێوەكارێكی دانیشتووی شاری هەولێرە, كاری هونەری بۆ چەندین شوێن كردووە بە گشتی كارەكانی شارای شێوەكار لە نێو كەمپەكانی ئاوارەكان بووە و لە چەندین كەمپ پڕۆژەی دیوار بەندی ئەنجام داوە, ئەو دەڵێت پێم خۆشبووە هەروەها بەئەركیشم زانیوە لەرێگەی هونەرەكەمەوە لە ئازارەكانی منداڵانی نێو كەمپەكان كم بكەمەوە لەرابردوش پڕۆژەم هەبووە بۆیان .
*هونەر لای شارا چی دەگەیێنێت.؟
- هونەر ئیلهامە واتە لاسایی حەقیقەتی ناوەوەی ناخی هونەرمەندە بۆیە لای من هونەری راستەقینە هەمیشە داهێنان و رێچكە شێنن و بەرهەمی نوێ دەخوڵقێنن, هونەر چۆن لە كەشێكی ئارامدا بەرهەمی نوێ دەخوڵقێت ئاواش بۆ ئەنجامدانی پێوستی بە پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی هەیە و كەم تا زۆر هاوكاری بۆ پڕۆژەكانم هەبووە, بەڕای من هونەری شێوەكاری هونەرێكی تەنیا خودی ناوەوەو دەرەوی هونەرمەند خۆیەتی ئەوەی پاڵپشتییە بۆ من متمانە بوونمە بەخۆم و بە توانا و جورئەتی خۆم, لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردانی خۆمە بووە بۆ ئەنجامدانی كارەكانم, بەگشتی من لە شارەكانی كوردستان پڕۆژەی دیواربەندیم هەبووە گەر لە بۆشاییەكی بچوكیشدا بوبێت بەگشتی لەپایتەخت پڕۆژە دیواربەندییەكانم زیاتربووە."
* چ كارێكی شێوەكاریت بەڕەنگێك كردۆتەوە واتا پێشانگاكەت تەنها بە رەنگێك بێت؟
-پڕۆژەیەكم هەبوو لەنێو مزگەوت پڕۆژەیەكی هاوچەرخ بوو بۆ یەكەم جار لەمێژووی هونەری شێوەكاری, هونەر بریتیە شوێنێكی ئاینی كە ئەمە رووی نەداوە هونەر بە فۆرمی جیاواز و بە ئازادییەكی تەواو نمایش بكرێت, ئەوەی گرنگە بیڵێم ئەوەیە كە تەنها هونەری زه‌خره‌فه‌ بوونی هەبووە لە شوێنگەی ئاینی بۆ یەكەم بەشانازیەوە ئەو رێچكەیەم شكاند و تەوای كارەكانم بە ڕەنگی شین كرد, پڕۆژەی ڕەنگی شین كۆمەڵێك پرسیاری گەڵاڵەكراوی من بوو لەرابردوو و ئێستا لەلای من قەتیس ببو گەڕان بۆ هەر لایەك كە بۆ من مێ داندرابوو".
بەشێوەی گروپ كارەكان ئەنجام دەدەن یاخود بەتەنیایت.؟
-لە راستیدا ئێستا بەرپرسی گروپی شێوەكاری كچانی پایتەختم ئەو ئیشانەی پێوست بكات وەك گروپ ئەنجامی دەدەم بەڵام بیرۆكەی پڕۆژەكان هی خۆمن سەرەتای هاتنی ئاوارەكان پێم خۆشبووە وە بەئەركیشم زانیەوە لەرێگەی هونەرەكەمەوە لە ئازارەكانیان كەم بكەمەوە لە رابردووش پڕۆژەم هەبووە بۆیان, "پڕۆژەی تۆش ئەتوانیت"دەستیپێكرد لە مانگی دووی ئەمساڵ بە هاوكاری تیمەكەم مناڵانی ئاوەرەی نێو كەمپەكان دەست بە دیواربەندی كرد كە دەستیان هەبێت لە جوانكردنی دیواری خانوەكانی خۆیان كە تێدا دەژین ."
هیچ رێكخراوێكی بیانی یاخود رێكخراوێكی كوردستان پاڵپشت و هاوكارت بوونە.؟
بەراستی ئەم پڕۆژەیە بۆ هەموو كەمپەكانی كوردستانە لە پایتەختەوە دەستمپێكرد بەهاوكاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و رێكخراوی MRDSی ئەمریكی بۆ سێ كەمپ پڕۆژەكەم ئەنجامدا لە كەمپەكانی قوشتەپە و دارەشەكران و بەردەم دەبین لەم پرۆژەیە."

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو