شارەوانی سۆران هەڵمەتی پڕكردنەوەی قۆرت و تاسەكانی شەقامەكانی سەنتەری قەزای سۆرانی دەستپێكرد

شارەوانی سۆران هەڵمەتی پڕكردنەوەی قۆرت و تاسەكانی شەقامەكانی سەنتەری قەزای سۆرانی دەستپێكرد

زاری كرمانجی-سۆران: سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، هەڵمەتێكی فراوانی بۆ پڕكردنەوەو چاكردنەوەی شەقام و رێگاكانی سەنتەری شارو بازاڕی سۆران ئەنجامدا.
لە هەواڵێكی ئەكاونتی تایبەتی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، ئەوە خراوەتەروو " ئەمڕۆ پێنج شەممە 9-4-2020 بە هەماهەنگی لەگەڵ كارگەی قیڕی سەربە سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران دەست كراوە بە چاكردنەوەی شەقام و رێگاكانی سەنتەری بازاڕی سۆران و چەند شوێن و گەڕەكێك".
ئاماژەش بەوەكراوە " ئەم هەڵمەتە لە تەواوی سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران بەردەوامی دەبێت و ئاستنگەكانی بەردەم هاتووچۆ لادەبرێن.

زۆرترین بینراو