شارەوانی سیدەكان سندووقی پێشنیار دادەنێت

شارەوانی سیدەكان سندووقی پێشنیار دادەنێت

زاری كرمانجی - سیدەكان: سەرۆكایەتی شارەوانی سیدەكان لە سنووری قەزای سۆران بە ئامادەبوونی چین و توێژەكانی دەڤەرەكە سندووقی پێشنیاری لە بەردەم شارەوانی داناوە .
لەو بارەیەوە, عەبدولقادر ئەكڕەم سەرۆكی شارەوانی سیدەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەمەبەستی ئاگاداربوون و بەشداری كردنی سەرجەم چین توێژەكانی دەڤەرەكەمان وەرگرتنی پێشنیاریان بۆ جێبەجی كردنی پڕۆژە و كاری نوێمان لە سیدەكان, ئەمڕۆ چوارشەممە 7-8-2019 بە ئامادەبوونی رێكخراوەكانی كۆمەلگەی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی و موختاری گەڕەكەكان و رۆشبیرو چاڵاكوانان و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان سندووقی پێشنیارمان لەبەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی و لەسەر رێگای سەرەكی دانا".
زیاتر گووتی " ئامانجمان لە دانانی سندووقەكە وەرگرتنی بۆچوون و پێشنیاری هەموو چین و توێژەكانی سنوورەكەمانە, بۆ ئەوەی لە چوارچیوەی هێلە گشتیەكانی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە پرۆژە خزمەت گوزاریەكانی دەڤەری سیدەكان لە ماوەی چوار ساڵی ئایندەدا كاری لەسەر بكەین . گووتیشی" گرنگترین پێشنیارەكان هەڵدەبژێڕدرێن و بە پێی پێویستی ناوچەكە دەكرێتە پڕۆژە و دەخرێتەۆخزمەتی گشتی .
شایەنی باسە, دانانی سندووقی پێشنیار لە كاتێكدایە سەرجەم گەڕەك و كۆڵانەكانی سیدەكان پێویستیان بە قیڕتاو كردن و گەیاندنی خزمەت گوزاڕی سەرەتایی و ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێ هەیە .

زۆرترین بینراو