شارەوانی لێژنەیەك بۆ چاودێری پڕۆژەكان پێكدەهێنێت

شارەوانی لێژنەیەك بۆ چاودێری پڕۆژەكان پێكدەهێنێت

 

زاری كرمانجی-سۆران: بەمەبەستی سەركەوتنی زیاتری پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی بەتایبەتی لە رووی قیڕتاوكردنی رێگاو بان و شەقامەكان، بەسەرپەرشتی سەرۆكی شارەوانی سۆران، لێژنەیەكی چاودێری پێكهێنرا.
ئەندازیار ئەمیر فاخیر، سەرۆكی شارەوانیەكانی سۆران، رایگەیاند "لەئێستادا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەبواری رێگاو بان و قیڕتاو كردنی شەقامەكان لە شاری سۆران ئەنجام دەدرێن، بەمەبەستی چاودێری كردنی بەڵێندەرانی پڕۆژەكان، لە رووی كوالیت و شێوازی كاركردنیان، هەستاوین بە ئامادەكردنی لێژنەیەكی پسپۆرو شارەزا لە ئەندازیاران و كارمەندانمان، كە رۆژانە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی سنوورەكەمان بەسەر دەكەنەوەو لەكەم و كۆڕیەكانی دەكۆڵنەوە".
گووتیشی "جگەلە چاودێری كردن لەلایەن لێژنەكەمانەوە بەدواداچوون بۆ ئەو گرفت و بەربەستانە دەكرێت، كە بوونەتە هۆكار لەبەرەو پێش چوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، هیوادارین هەموو لایەك هاوكاربین تا بتوانین بە جوانترین شێوە خزمەت بە هاوشاریانمان بكەین.

زۆرترین بینراو