شارەوانی هەریر بڕیارێك بەسەر دوكانداران دەسەپێنێت

شارەوانی هەریر بڕیارێك بەسەر دوكانداران دەسەپێنێت

محەمەد ئامۆكەیی- هەریر: لە لایەن لیژنەیەك كار بۆ رێكخستنەوەی بازاڕی هەریر، دەكرێت و ئەو فرۆشیارانەی كەل و پەلیان زیاتر لەو شوێنەی بۆیان دیاری كراوە بە بڕێك پارە سزا دەدرێن و ئەو دەستگێڕانەشی كە خەریكی فرۆشتنی مۆبایل و كەل و پەلی ترن، لە بەردەم دوكانەكان، دەبێت پابەندی بڕیارەكەبن و شوێنەكەیان چۆل بكەن، لەسەر ئەم بڕیارە زاری كرمانجی، راپۆرتێكی مەیدانی لە شارەدێی هەریر ئەنجام داوە.
پێشتر دوكاندارەكان رێگەی هامووشۆیان گرتبوو وای لێهاتبوو نەتوانی بەو شۆستەیە هاتووچۆبكەی كە بۆ هاونیشتیمانیان دروستكراوە، ئەمە دەستپێكی قسەی ئەحمەد ئیبراهیمە، دەڵێت" دەستخۆشی زۆرمان بۆ لایەنی پەیوەندی دار هەیەو بڕیارەكە لە جێگەی خۆیەتی دەبوا رێكخستنەوەی بازاڕ، چەند ساڵە كاری لەسەر بكرابا."
ئەو هاووڵاتیە ئەوەشی گووت" لە دوای ئەو بڕیارە ئێستا شار زۆر رێك بۆتەوە سیمای لە جاران جوانتر بووە بۆیە هیوا دەخوازین ئەو بڕیارە كاتی نەبێت و دوكاندارەكان ئەگەر پابەند نەبن سزای زیاتری ماددی بدرێن.
دوكاندرێكیش پێی وایە" زۆربەی دوكانەكانی بازاڕی هەریر، بە تەسكی دروستكراون ئەوە هۆكارە دوكاندارەكان بەشێكی زۆر لە كەل و پەلیان بێنە سەر شۆستە، پێشتریش ئەو بڕیارە هەبوو بەڵام وەك ئێستا بڕی پارەكە زۆر نەبوو." ئێمەش ئەو بڕیارەن پێ باشە بەڵام بۆ هەموو فرۆشیارێك وەك یەك بێت و چاو پۆشی لەكەس نەكرێت.
گەنجێك بەناوی هیمداد، كە كاری فرۆشتنی مۆبایلە لە بەردەم دوكانێكی ئەو شارە دەڵێت" خێزاندارم و هیچ موچەیەكم نیە لیژنە بە ئێمەیان گووت" نابێت ئەو كارە لێرە بكەن بۆیە دەكرێت شوێنێكمان بۆ دابینبكرێت، لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەو دەستگێڕانە خەڵكی هەژارن ناچارین ئەو كارە بكەن."
گووتیشی" زیاتر لە (10) دەستگێڕ دەبین و پێم وایە شوێنی كارمان گونجاوبوو نەببوینە هۆی ئەوەی كە رێگەی خەڵك بگرین و داواكاری ئێمە ئەوەیە بەرپرسانی هەریر، چاوێك بەو بڕیارە دابخشینەوە لەبەر ئەوەی ئەو بڕیارە زیان بە ئێمەی كاسب كار دەگێنێت.
زاهیر بناوی، سەرۆكی شارەوانی هەریر، بەزاری كرمانجی راگەیاند" لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ رێكخستنەوەی بازاڕی هەریر، لە رۆژی یەكەم نێو بازاڕمان بەسەركردەووە و بەدواكاندارەكانمان راگەیاند" ئەو كەل و پەلانەی هێناوتانە دەرەوە دەبێت بیبەنە ژورەوە تەنیا نیو مەترێك بۆتان هەیە ئەشیای زیادەتان لێ دابنێن، رۆژی یەكەم ئاگادارمان كردن و بۆ رۆژی دەووم لیژنەكان چونەوە بازاڕ، دیاربوو زیاتر لە (400) دوكاندار پابەند بوون و تەنیا (5) دوكاندار نەبێت پابەند نەبون و بۆیە ناوەكامان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیە ناردون تا پێژاردنیان بۆ بكرێت."
سەرۆكی شارەوانی هەریر، ئەوەشی گووت" هەر دوكاندارێك پابەند نەبێت جاری یەكەم ئاگادار دەكرێتەوە ئەگەر جاری دووەم پابەند نەبوو سزای ماددی دەدرێت بە زیاتر لە (100)سەد هەزار دینار، داواش لە دوكاندارەكان دەكەین رێنمایەكان جێ بەجێ بكەن لە پێناو جوان بوونی بازاڕ و ئاستنەگ دروستكرنەكردنی هامووشۆی هاووڵاتیان."
زاهیر بناوی، لەسەر شوێنی دەستگێڕەكان ئاماژەی بەوەشكرد" ئەو دەستگێڕانەش نابێت لەسەر شوێنی پیادەڕۆ كار بكەن، چونكە دەبێتە هۆی دروستبوونی جەنەجالی لە نێو بازاڕ، من لەوان دەپرسم ئەگەر بازاڕتان باشە بۆ دوكانێك دانێن و كرێی دوكان لە هەریریش زۆر هەرزانە.

زۆرترین بینراو