شازدەهەمین خولی بارزانی نەمر بەڕێوەدەچێت

شازدەهەمین خولی بارزانی نەمر بەڕێوەدەچێت

رەمەزان هەڕنی– زاری كرمانجی: دوای كۆنگرەی هەشتەمی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پازدەهەمین خولی بارزانی نەمر بەسەركەوتووانە بەڕێوەچوو بۆ ئەمساڵیش ئامادەكارییەكان دەكرێت شازدەهەمین خولی بارزانی نەمر بەڕێوەبچێت لەسەر ئاستی كوردستان.
‌‌‌‌ئازاد محەمەد سەعید، كارگێری مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند" بڕیار وایە لە مانگی حەوت خولی بارزانی نەمر بێتە ئەنجامدان ، بەڵام ئەم ساڵ جیاوازە لە پار ساڵ یەكەم جار پاڵاوتن لە سەر ئاستی ناوەندە باڵاكان دەكرێت لەبەر ئەوی زۆرترین یاریزان توانایی خۆیان تێدا بەدەربخەن پاشان تەنها تیپێك سەردەكەوێت وەكو نوێنەری ناوەندی باڵا و پاشان لەسەر ئاستی كوردستان ئەنجام دەدرێت".
گووتیشی" تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە سەبارەت بە رێكارەكان بەپێی بارودۆخی ئەو كاتە دەبێت، بەهۆی ئەوەی نازانین ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاریگەری بەم شێوەی ئێستا دەمێنێتەوە یان نا ئەو كاتە بڕیاری لێ دەدەین".
ئاماژەی بەوەشكرد" هەموو هەوڵێك دەدرێت بۆ سەركەوتنی خولی بارزانی نەمر، پێم وایە سەركەوتوودەبێت، بەڵام بەمەرجێك ئەم ڤایرۆسەی كۆڕۆنا ئێستا رێگری نەكات لە بەشداری یاریزانان و هاندەران بەهۆی ئەوەی هەموو خولەكانی كوردستان و عێراق بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەستێندراون".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو