شاعیرێکی دیاری كورد کۆچی دوای کرد

شاعیرێکی دیاری كورد کۆچی دوای کرد

\محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: دوای چەند ساڵ مانەوە لەسەر جێگا، شەوی رابردوو هونەرمەند و شاعیری دیاری کورد، فەرید زامدار لە شاری هەولێر گیانی سپارد.
ئاری ئاغۆک، هاوڕێی دێرینی زامدار، بۆ زاری کرمانجی گووتی" کورد دیسان ئەستێرەیەکی تری لەدەستدا ئەویش زامداری مەزن بوو، کە شەوی رابردوو 21-7-2019 بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن ماڵئاوای لە کەس و هاوڕێیانی کرد.
ئاغۆک باسی لەوەشکرد، لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو ئەم کەلە پیاوە، هاتۆتە مەیدانی ئەدەب و خاوەنی دەیان بەرهەمەو هونەرمەندێکی شێوەکاریش بووە.

زۆرترین بینراو