شاندێكی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی ئێران سەردانی دەڤەری سۆرانیان كرد

شاندێكی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی ئێران سەردانی دەڤەری سۆرانیان كرد

شاندێكی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی ئێران بە مەبەستی هێنانی گروپی گەشتیاری سەردانی دەڤەری سۆرانیان كرد.
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" ئەمڕۆ شاندێكی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی ئێران كە پێكهاتبوون لە 18 كۆمپانیا بە مەبەستی هێنانی گروپی گەشتیاری سەردانی شوێنە گەشتوگوزارییەكانی سۆرانیان كرد و سەرسامی خۆیان دەربڕی بە سروشتی جوانی ناوچە گەشتیارییەكان و بەڵێی هێنانی گروپی گەشتیاریاندا، بەمەش تەكانێكی تر لە سێكتەری گەشتیاری دەڤەرەكەمان دێتە ئاراوە.

زۆرترین بینراو