شوانكارێكی سنووری ناحیەی سمیلان كەوتە ژێر بەردێك

شوانكارێكی سنووری ناحیەی سمیلان كەوتە ژێر بەردێك

یونس ئەمین-سمیلان: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 28-11-2019 لە شارەدێی سمیلان شوانكارێك بە ناوی "كرێكار جەمال ئەمین" تەمەن 22 ساڵ كەوتە ژێر بەردێك و گیانی لە دەست دا.
تەحسین جەمال، برای شوانكارەكە بۆ زاری كرمانجی گووتی" بە داخەوە ئەمڕۆ برایەكەم بەناوی (كرێكار جەمال) لەكاتی لەوەڕاندنی بزن و مەڕەكانی و بەهۆی ئەم شەپۆلە باران بارینەی دەڤەرەكەی گرتۆتەوە، بەردێك لە شوێنەكەدا دەخزێت و بەر براكەم دەكەوێت، بەم هۆیەوە گیانی لەدەستدا، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ناوبراو ژیانی هاوسەر گیری پێكنەهێناوە، بەڵام ژنی مارەكردبوو، ئامادەكاری دەكرد بۆ ڕۆژی ئاهەنگ گێرانی خێزانی و مەرگ رێگەی پێنەدا بە ئاواتی خۆی بگات".
لەلایەن خۆیەوە فەیسەل ئاڵانی، بەرێوبەری نەحیەی سمیلان، ڕایگەیاند " ئەم شوانكارە لە دووری پێنج كیلۆمەتر لەسەنتەری ناحیەی سمیلان، لەكاتی لەوەڕاندنی ماڵاتەكەی بەهۆی بارانبارین بەردێك لەشاخ دەكەوێتە خوارەوە و پێی دەكەوێت و شوانكارەكە گیان لەدەست دەدات، دوای گەیشتنی هەواڵی گیان لەدەستدانی خەڵكی ناوچەكەو و تیمی بەرگری شارستانی سمیلان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئێستا تەرمی شوانكارەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو