شوان زراری: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی هاواریان لێ هه‌ستاوه‌ شینی مووچه‌كانی خۆیانه‌

شوان زراری: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی هاواریان لێ هه‌ستاوه‌ شینی مووچه‌كانی خۆیانه‌

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ره‌خنه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ ده‌گرن، خه‌می گه‌وره‌یان مووچه‌كانی خۆیانه

شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ نووسینێكدا له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ : به‌درێژایی مێژووی حوكمڕانێتیی وەڵاتانی جیهان، هه‌میشه‌ ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ی حوكمی وڵاته‌كانیان كردووه‌، دووچاری لێشاوێك له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قورسی نه‌یاره‌كانیان بوونه‌ته‌وه‌.

راشیده‌گه‌ێنێت ، دوایی ئەوەی لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی گرنگ دران کە رێگە چارەیەك بدۆزرێتەوە چیتر مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت لەو بڕە داھاتەی لە ژێر دەستە مووچە دابەش بکرێت ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە کورتھێنانی تێدا ھەبووە دوایی گفتوگۆیەتی درێژ هەمووان لەسەر بڕیارەکە کۆکبوون دواتر بڕیاری کۆتایی مووچەی پلە باڵاکان وە ھەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم و پەرلەمانتاران و سەرجەم خانەنیشینی ئەو چینانە بە رێژەی 50٪‏ کەمبکرێتەوە.

باش له‌وه‌ش ده‌كات لەکاتی دەرکردنی ئەو بڕیارە خەریکە هەندێ حزب دەستیان داوەتە مووزایەدە کردن هەواڵی چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە، وەك دەبینرێت کە خەریکە بابەتەکە بەلارێدا دەبردرێت و چەواشە دەکرێت لەلایەن ھندێ لایەنی سیاسی و پەرلەمانتاران وەک پیشەی ھەمیشەییان دەستیان داوەتەوە کارە قێزەونەکەیان، بۆیە لێرەدا دەیڵێم لەوە دڵنیابن ئەو کەسانە لەخەمی میللەت و فەرمانبەراندا نین بەڵـکو لە خەمی مووچەکەی خۆیانن چونکە ئەم بڕیارەی دراوە گەورەترین زەرەر لە گیرفانی ئەوان دەدرێت نیوەی مووچەکانیان لێ کەمدەکرێتەوە، بۆیە ئەو بڕیارەی دراوە تەنها لەقازانجی چینی مووچەخوری ئاسایی حکومەتە.

شوان زرای په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌شڵێت ، کەمکردنەوەی مووچە تەنها بۆ ئەو مانگە دەبێت و بۆ مانگەکانی داهاتوو یاسای چاکسازی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دڵنیابن کاریگەری زۆی دەبێت لە نەهێشتنی نادادپەروەری و کەمکردنەوەی خەرجی و زیاترکردنی داهات.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت ، بۆیە هیچ پێویست ناکات راستیەکان بگۆڕن هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە بڵاوبکەنەوە، تەنها چاوه‌ڕوانبن ته‌واوی راستیه‌کان بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاردرا بۆ ئه‌م مانگه‌ سه‌دا 21ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و سه‌دا 50ی مووچه‌ی پله‌ باڵاكان كه‌م بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت مووچه‌ به‌و داهاته‌ی هه‌یه‌ دابه‌شی بكه‌ن.

زۆرترین بینراو