شوماخەر لە مردن رزگاری بوو

شوماخەر لە مردن رزگاری بوو

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ مایكل شوماخەری ئەڵمانی شۆفێری تیمی فێراری لە پێشبڕكێكانی فۆرمیلا وەن و پاڵەوانی جیهان لە بێ هۆشیدا مایەوە، هەفتەی رابردوو جارێكی دیكە ژیان بۆ ئەو یاریزانە گەڕاییەوەو لە دۆخی كۆما دەرچوو, شوماخەر پێنج ساڵ بەر لە ئێستا لەگەڵ كچە بچوكەكەیدا سەردانی فەڕەنسایان كرد بۆ ئەوەی گەشتێك بكەن بە چیا بەفرینەكانی فەڕەنساو خلیسكانی سەر بەفر ئەنجام بدەن، بەڵام ئەو رۆژە بۆ شوماخەر رەش دەبێت و بە شێوەییەكی خراپ بەردەبێتەوە بەشی پشتەوەی سەری بەهۆی بەركەوتنی بە تاشە بەردێك زامدار دەبێت و بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە دەكرێت, لەو رۆژەوە ئەو پاڵەوانەی جیهان لە بێ هۆشیدایە كە پێی دەوترێت كۆما، زۆرجار لە ماوەی ئەم چەند ساڵە هەواڵی جۆراو جۆر لە بارەی ئەو یاریزانەوە بڵاو دەكراییەوە، بەڵام خێزانەكەی هەموو شتێكیان لە بارەی تەندروستی شوماخەرەوە دەشاردەوە، ئەوەی ئاشكرا بوو تەنها ئەوەبوو كە پزیشكەكان لەو كاتەدا ئاماژەیان بە دۆخی بێ هۆشی ئەو یاریزانە دەداو ئاشكریان دەكرد تەنها هیوا بۆ زیندو مانەوەی شوماخەر وەڵامدانەوەی توانای جەستەی ئەو یاریزانەیە لەگەڵ ئەو دۆخەی بە سەریدا هاتووە.
مایكل شوماخەری تەمەن 50 ساڵ دوای تێپەرینی پێنج ساڵ بەسەر ئەو روداوە جارێكی دیكە ژیانی بۆ گەڕاییەوەو لە حاڵەتی كۆما دەرچووەو هۆشی هاتۆتەوە بەر.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو