شووتی لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت

شووتی لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت

سوودەكانی خواردنی میوەی شووتی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵا بەشێوەیەكی زانستی سەلمێنراوە، دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵەكان و ڤیتامینی تێدایە.
بەپێی لێكۆڵینەوە زانستییەكان خواردنی میوەی شووتی بۆ تووشبووانی نەخۆشی دڵا زۆر گونجاوە، سوودەكانی خواردنی شووتی:
شووتی 91% لە ئاو پێكهاتووە، بەمەش پێداویستی ئاو لە رۆژێكدا بۆ جەستە پڕ دەكاتەوە، بەتایبەتیش بۆ تووشبووانی نەخۆشیی دڵا گرنگە، بەهۆی ئەوەی باش كارنەكردنی دڵا وادەكات بڕێكی زۆر ئاو بە فیڕۆ بدەن. شووتی لە كۆمەڵێك ترشەمەنی پێكهاتووە بەتایبەتی ترشی سترۆلین، سوودی زۆرە بۆ تەندروستی دڵا، ماسوولكەكانی بەهێز دەكات و سوڕی خوێنی چالاك دەكات. شووتی لە پۆتاسیۆم پێكهاتووە ئەم ماددەیەش دڵا لە جەڵتە دەپارێزێت، شووتی لە ماددەی ئاسن پێكهاتووە، بەرگری دەكات بەرامبەر هەندێك نەخۆشی دڵا وەك لاوازبوونی ماسولكەكانی.
ئەم میوەیە لە شەكر پێكهاتووە بەڵام بە هیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر بەرزبوونەوەی شەكری خوێن دروست ناكات، بۆیە مەترسی لەسەر دڵا پەیدا ناكات.

زۆرترین بینراو