شوێن و ستافی پێویست بۆ نوسینگەی پاسپۆراتی سۆران دیاریكرا

شوێن و ستافی پێویست بۆ نوسینگەی پاسپۆراتی سۆران دیاریكرا

زاری كرمانجی-سۆران: بەمەبەستی دەستنیشانكردنی شوێن و دیاری كردنی ستافی پێویست بۆ كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران، لیژنەیەك سەردانی قائیمقامیەتی سۆرانیان كرد
كرمانجی عیزەت قائیمقامی سۆران، رایگەیاند " دوای وەرگرتنی رەزامەندی كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت لەسۆران، لەلایەن د ناصر هەركی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی سێشەممە 30-7-2019 دكتۆر ناصر هەركی و لیژنەی پاسپۆرتی هەولێر سەردانیان كردین و دەستمان كرد بە ئامادەكارییەكان، وەك دیاری كردنی ستاف و دەست نیشان كردنی شوێن، بەهیواین لە ئایندەیەكی نزیك بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان و ئاسانكاریان بۆ دروست بێت".
ئاماژەشی بەوەدا " ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی ئەم نوسینگەیە تەواو كراون و تەنها هەندێ‌ رێكاری ئیداری ماوە بۆ ئەوەی دەست بەكاربێت.

زۆرترین بینراو