شیردانی‌ سروشتی‌ ژیانی‌ منداڵ دەپارێزیت

شیردانی‌ سروشتی‌ ژیانی‌ منداڵ دەپارێزیت

پزیشكان ئاموژگاری دایكان دەكەن كە بۆ تەندروستی منداڵ‌و دوركەوتنەوەیان لە چەندین نەخۆشی منداڵان، بە شیری سروشتی خۆیان تا تەمەنی 2 ساڵی، بە تایبەت لە 6 مانگی یەكەمی تەمەنی منداڵ، لە شیری دایك سوود وەرگرن
لە ڕاپۆرتێكدا كە ڕێكخراوی‌ تەندروستی‌ جیهانی‌ بڵاویكردوتەوە، شیردانی‌ سروشتی‌ بۆ تازە لەدایكبوان‌و خواردنی‌ ماوەی‌ دووساڵی‌ تەواو بەرگری‌ پێویست دەدات بە منداڵ، ساڵانە یەك ملیۆن‌و نیو منداڵ لە مردن ڕزگاریان دەبێت.
د.ئیلیزابێس ماسون: پزیشكی لێكۆلەر گوتی"شیری‌ دایك خۆراكێكی‌ نمونەیی بەسودە بۆ تازە لەدایك بوان‌و شیرەخۆران، شیری سروشتی منداڵ دەپارێزێت لە نەخۆشیە باوەكانی‌ مناڵان، وتیشی‌: 35%لەو مناڵانە كەشیری‌ سروشتی‌ لە شەش مانگی‌ یەكەمدا بەڕێكوپێكی‌ دەخۆن‌و بەردەوام دەبن لەشیر پێدانی‌ سروشتی‌ لەگەڵ پێدانی‌ خواردنی‌ تەواوكەر، هەتا دوو ساڵ، ساڵانە رۆلی كاریگەری دەبێت لە ڕزگاركردنی‌ ژیانی‌ یەك ملیۆن‌و نیومنداڵ لەتەمەنی‌ خوار(5)ساڵەوە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو