شیرین كۆكار: هونەری وێنەكێشان چیڕۆكێكە لە ناخەوە هەڵدەقوڵێت

شیرین كۆكار: هونەری وێنەكێشان چیڕۆكێكە لە ناخەوە هەڵدەقوڵێت

محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی: خانمە شێوەكار شیرین كۆكار، لە دایكبووی ساڵی (١٩٧٠) سلێمانییە، یەكێكە لەو ئافرەتانەی كە لە بواری هونەر رۆڵی بەرچاوی هەیە، خاوەنی دوو پێشانگای تایبەت بە وێنەكانیەتی، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكات بۆ كردنەوەی سێهەمەین پێشانگا، لە دیدارێكی  زاری كرمانجی قسە لەسەر هونەری  وێنەكێشان دەكات و رایدەگێنێت" پەیمانگای مەڵبەندی سلێمانیم تەواوكردوە، بەڵام ئارەزویەكی زۆرم بۆ هونەر هەبووە بەتایبەتی هونەری موزیك و شانۆ، بەڵام خۆم لە هونەری وێنەكێشان بینیەوە ئەوەش وایكردووە هونەر لەگەڵ رۆحم تێكەڵ بێت."
ئەم خانمە شێوەكارە دەڵێت" بەشێك لەوانەی پەیمانگاو كۆلیژی هونەرەجوانەكان تەواو دەكەن، دوای دەرچونیان گرنگی بەپیشەكەیان نادەن، چونكە حەزو ئارەزویان بۆ پیشەكەی
خۆیان نیە، بۆیە حەز زۆر زۆر گرنگە مرۆڤ بیەوێت هەر كارێك بكات ئەبێت بە حەزەوە بیكات."
دەشڵێت" هونەری وێنەكێشان چیڕۆكێكە لە ناخی هونەرمەندەوە هەڵدەقوڵێت، هونەرمەند سەربەستە لە دەربڕینی حەزو ئارەزوەكانی." بۆیە بۆ پێشكەوتنی هونەر پێویستە یارمەتی هونەرمەند بدرێت و بەشداری فیستیڤاڵە هونەرییە جیهانیەكان بكات شارەزای هونەرو كلتوورە جیاوازەكان بێت.

 

 

 

زۆرترین بینراو