شێروان محەمەد دەبێتە پاڵەوان و جامی خولی بلیارد لە باوەش دەگرێت

شێروان محەمەد دەبێتە پاڵەوان و جامی خولی بلیارد لە باوەش دەگرێت

 

لقی هولێری بۆ تۆپی بلیارد لە ماوەی رابردوو پاڵەوانیەتیی بلیاردی لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر بە بەشداری 32 یانەی سنووری شاری هەولێر ئەنجامدا، یارییەكانیشی بەسیستەمی سنۆكەر بەرێوە دەچوون.
هەر یەك یانەكانی هەندرێن و قەلا و پێشمەرگی هەولێر لە ركابەری و ململانێی بوون بۆ بەدەستهێنانی نازناو جامی پاڵەونیەتیەكە.
لە كۆتایی خولەكەدا هەردوو یانەی هەندرێن و قەلا بە كار ئەكتەرانی یاری بلیارد توانیان یارییەكی خۆش و سەرنج راكێش پێشكەش بكەن.
لە كۆتاییدا یاریزان شێروان محەمەد لە یانەی هەندرێن توانی یارییەكە بەئەنجامی 4 – 2 بباتەوە و نازناوی جامی پاڵەوانیەتی بلیارد بە دەست بێنیت لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر.
یاریزان شێروان محەمەد یەكێكە لە یاریزانەكانی پێشكەوتوو لە كوردستان لە یاری بلیارد، چەند جارێكیش توانیەتی بگاتە یاری كۆتایی خولەكان، بۆ یەكەم جاریشە دەتوانی جامی خولی بلیارد لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر بە دەست بێنیت.
خولەكە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەململانێ‌ و كێبركێی یاریزانانی بلیارد درێژەی هەبوو، یانەی هەندرێن جامی پاڵەوانیەتیەكەی بە دەستهێناو یانەی قەلاش پلەی دووەمی بەركەوت و سێیەمیش بەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر كەوت. بریارشە لە ماوەی داهاتوو پاڵەویەتیی بلیارد لە سەر ئاستی كوردستان لە شاری كەركوك بۆ سەرجەم یانەكانی كوردستان بەرێوە بچیت.

زۆرترین بینراو