شێوازەكانی ماسكی تەماتە

شێوازەكانی ماسكی تەماتە

ئا/ پشتیوان كەریم
تەماتە یەكێكە لەو ڕێگەیانەی زۆربەی خانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پێست بەكاریدەهێنن، چونكە وەك خۆراكی پێست وایە و ڕەونەق و سپێتی بە ڕوخسار دەبەخشێت .
ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا" ئاماژەی بە ماسكە جیاوازەكان كردووە كە لە تەماتە ئامادە دەكرێن و سوودی جیاواز بە روخسار دەگەیەنن ئەوانیش ئەمانەن
- تەماتە و شەكر وەك تەقشیر "پاككردنەوە" ڕۆڵ دەبینێت بۆ ئەو مەبەستە سەلكێك تەماتە و كەوچكێكی گەورە شەكر پێویستە، تەماتەكە بكرێت بە دوو بەشەوە و شەكرەكە بكرێت بەسەریدا، بە شێوەی بازنەی بخشێنرێت بە ڕوخساردا، بەتایبەت سەرگۆناكان و سەر لوت و چەناگە و ناوچەوان، هەفتەی دووجار دووبارە بكرێتەوە، رەونەق و نەرمی و گەشی بە ڕوخسار دەبەخشێت.
- ماسكی تەماتە و ئاوی لیمۆ بۆ نەمانی زیپكە و پەڵە كەوچكێك ئاوی لیمۆ لەگەڵ كەوچكێكی گەورە ئاوی تەماتە و دوو بۆ سێ كەوچك شۆفان تێكەڵبكرێن، بدرێت لە روخسار و بۆ ماوەی 15 خولەك پێوەی بمێنێتەوە، كونیلەكانی پێست دەكاتەوە و زیپكە و پەڵە ناهێڵێت.
- ماسكی تەماتە و ماست بۆ سپیكردنەوەی پێست و ڕێكخستنی رەنگی روخسار كەوچكێك ئاوی تەماتە دوو كەوچكی بچوك ماست بە جوانی تێكەڵبكرێن، بدرێت لە روخسار و ماوەی 10 خولەك پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بشۆردرێت.

 

زۆرترین بینراو