شێوەی جوانكردنی برۆ

شێوەی جوانكردنی برۆ

برۆكانت بەشێكی‌ گرنگ پێك دەهێنن لەجوانكردنی‌ شێوەی‌ گشتی‌ رووخسارت، بۆیە باشتر وایە بەردەوام گرنگییان پێبدەیت‌و فەرامۆشیان نەكەیت، بۆ پاراستنی‌ شێوەی‌ جوانی‌ برۆكانت، لێرەدا چەند ئامۆژگاری‌‌و رێنماییەك دەخرێتە روو.
برۆ چەند شێوازێكی‌ زۆری‌ هەیەو هەریەكەیان یارمەتی‌ مرۆڤ دەدات لەدیاریكردنی‌ شێوەی‌ گشتی‌ رووخسار‌و دیاریكردنی‌ كەسایەتی‌، بەهۆی‌ برۆە چـــــاو سەرنج راكێش‌و جوانتر دەنوێنێت.
وەك بنەمایەكی‌ گشتی‌ پێویستە شێوەی‌ برۆ یەك بگرێتەوە لەگەڵ‌ شێوەی‌ گشتی‌ دەموچاودا.
بۆ كێشانی‌ شێوەی‌ جێگیری‌ برۆ، دەبێت رەچاوی‌ شێوەی‌ رووخسار بكەیت، ئەگەر دەموچاوت لاوازبوو ئەوا برۆكانت بەپڕی‌ بهێڵەرەوە بۆ ئەوەی‌ دەموچاویشت پڕ بنوێنێ‌، ئەگەر رووخساریشت قەڵەو بوو ئەوا برۆكانت باریك بكەرەوە. بەڵام بە گشتی برۆی‌ پڕو درێژ گونجاوە لەگەڵ‌ شێوەی‌ چاودا.
یەكێك سەرەكیترین رێگاكانی‌ گرنگیدان بەبرۆ ئەوەیە پارێزگاری‌ لەبەهێزی‌ بكەیت‌و هەمیشە بەپاكوخاوێنی‌ بیهێڵیتەوە. ئەگەر مووی‌ برۆكانت لاوازبوون، ئەوا ئێواران كەمێك زەیتی‌ زەیتوونی‌ لێبدەو بەباشی‌ بیانشێلە، باشترە ئەم حاڵەتە هەفتانە دوو تا سێ‌ جار دووبارەی‌ بكەیتەوە.
پێویستە برۆكان بگونجێن لەگەڵ‌ شێوەی‌ گشتی‌ چاوو هەوڵبدەن نزیك بێت لەقەبارەكەیەوە‌و زیادەڕۆیی‌ گونجاو نیە لەباریككردنەوەیان، هەوڵ‌ بدەن بەهەمان ئەو شێوەیە بێت كە لەبنەماوە خۆی‌ نەخشاوە.
هەروەها دەتوانن پێش ئەوەی‌ برۆكان رێكبخەیت لەرێی‌ قەڵەمێكی‌ باریكەوە ئەو شێوەیە بكێشە كە دەتەوێت پاش رێكخستنی‌ برۆت پێی‌ بگەیت‌و لەسەری‌ بڕۆ.زۆر گرنگە لە كاتی جوانكردنی برۆكان دەست‌و كەرستەكانی جوانكاری بەپاكی‌ رابگریت.
پێش ئەوەی‌ دەست بدەیتە هەڵكێشانی‌ مووە زیادەكانی‌ دەوری‌ برۆ، بۆ ماوەی‌ دوو تا سێ‌ خولەك رووخسارت بخەرە بەر هەڵم، چونكە هەڵم یارمەتی‌ كرانەوەی‌ كونیلەكانی‌ پێستی‌ دەمووچاو دەدات‌و بەوهۆیەشەوە ئازاری‌ موو هەڵكێشان كەمتر دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو