شەش جۆری شەربەت چارەسەری كم خوێنی دەكات

شەش جۆری شەربەت چارەسەری كم خوێنی دەكات

ئا/ شەهلا رەشید
كم خوێنی یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان كە ئێستاش زۆر بڵاوە و رووبەڕووی بەشێكی زۆر لە مرۆڤەكان دەبێتەوە، بەهۆی خۆرامدكی ناتەندروست یا بۆماوەیی و لەدەستدانی بەشێكی زۆری ئەنیمیای خوێن.
بەشێوەیەكی گشتی كم خوێنی دەبێتە هۆی ئازاری سەر، لە هۆشخۆچوون، بێ هێزی، شین بوونەوەی پێست و زۆر گرفتی دیكەی تەندروستی، ئەو كەسانەی تووشی كم خوێنی دەبن دەتوانن لە ماڵەوە ئەم شەربەتانە دروست بكەن و بخۆنەوەی بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم گرفتە بكەن.
- شەربەتی هەنار یەكێكە لە باشترین جۆری شەربەتەكان كە چارەسەری كێشەی كمی ئەنیمیا و خوێن دەكات، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین 12 و ئاسن و چەندین پێكهاتەی خۆراكی دیكە، كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هیمۆگلۆبین، بەڵام پێویستە شەربەتی هەناری سروشتی بێت.
- شەربەتی پرتەقاڵا خواردنەوەیەكی زۆر باوە و باشترین چارەسەریشە بۆ كم خوێنی، چونكە رێژەیەكی زۆر ڤیتامین سی تێدایە كە دەبێتە هۆی مژینی ئاسن بۆ لەش.
- شەربەتی تەماتە بڕێكی زۆر ماددەی ئاسن و ڤیتامینی تێدایە كە دەبێتە هۆی زیاد كردنی خوێن و هەروەها دژە ئۆكسانە، بۆیە گرنگە ئەو كەسانەی تووشی كم خوێنی دەبن بە رێژەی پێویست تەماتە لەگەڵا ئاو و شەكر لە خەڵاتە بكەن و بیخۆنەوە.
- شەربەتی كیوی بڕێكی زۆر شەكر و كانزا و ڤیتامینی تێدایە و دژە ئۆكسانە و رێگە لە هەوكردن دەگرێت، رێژەی خوێن بەرز دەكاتەوە و دەكرێت لەگەڵا شەربەتی پرتەقاڵا بكەیت و بخۆیتەوە.
- شەربەتی مێوژ باشترین جۆری شەربەتە یۆ كم خوێنی، دەوڵەمەندە بە كانزا و ڤیتامین و ماددەی ئاسن كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێن لە لەشدا.
- شەربەتی چەوەندەر یەكێكی ترە لەو شەربەتانی سوودی زۆرە بۆ لەش لەرووی تەندروستیەوە، بەنایبەت بۆ ئەو كەسانەی كێشەی كم خوێنیان هەیە یا تووشی خوێن بەربوون دەبن، چەوەندەرەكە بكە بە چەند لەتی بچوك و لەگەڵا كەمێك ئاو و شەكر لە خەڵاتە بكە و بخۆرەوە.

زۆرترین بینراو